محل تبلیغات شما
حەوتەنامەی بلوومبێرگ کە لە شاری نیویۆرک دەردەچێت سەروتاری خۆی تایبەت کردوە بە چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لە بابەتێکدا بە قەڵەمی” ئیلا لیک” نوسوویەتی: ئێران دوای چل ساڵ سەرلەنوێ پێویستی بە شۆڕشێکی دیکەیە”
لەو تارەدا بە وەبیرهێنانەوەی وادە و بەڵێنیەکانی خومەینی لە سەروبەندی شۆڕشی ٥٧ی هەتاویی‌دا کە باسی لە بە فەرمی ناسینی مافی گەلان و دێموکراسی و یەکسانی ژن و پیاو و ئازادییە تاکەکەسییەکانی کردبوو، بە ئاوردانەوەیەک لەو بارەوە دەڵێ: خومەینی وەکوو کاریزمایەک دەرکەوت و تەنانەت هێندیک رووناکبیری رۆژئاوایی بۆ رووخاندنی ڕێژیمی پاشایەتی پشتیوانیان لێ‌کرد. خومەینی دروشمی گەورەی هەڵگرت، بەڵام لە واقیعدا لە گەڵ خەڵکی خۆی درۆی کرد”
لەدرێژەی ئەو وتارەدا باس کە چل ساڵ دەمکوت و سەرکوتی خەڵک بەتایبەتی ژنان و جیابیران لە ئێران کراوەو ئاماژەی بە ڕەشەکوژی دەیەی ٦٠ هەتاویی و تیرۆری دژبەرانی ڕێژیمی کردوە لە دەرەوەی ئێران و بە باسکردن لە دۆخی هەنووکەیی ئەو وڵاتە نووسیویەتی؛ ئەگەرچی چل ساڵە کۆماری ئیسلامی خەریکی کوشتن و لە ناوبردنی خەڵکانی ناڕازیی و چەوساندنەوەی خەڵکی ئێرانە و بەرپرسانی ڕێژیم و سپای پاسداران دەستیان بەسەر سروەت وسامانی ئەو وڵاتە داگرتووەو گەندەڵیی ماڵی لە پەرەسەندن دایە، بەڵام هەتادێ خەڵک زیاتر بوویان ڕوون دەبێتەوە کە لە گەڵ چ سیستەمێکی ستەمکار ڕووبەڕوون، هەربۆیە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران خوازیاری لە ناوچوونی کۆماری ئیسلامی بوون.
ئیلای لیک” لەدرێژەی بابەتەکەی خۆی‌دا باسی لەوە کردوە کە هێندێک لە وڵاتانی ئورووپایی تەنانەت وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکاش باوەڕیان بە قسەی جێگری خومەینی کرد کە نایانهەوێ چەکی ناوکییان هەبێ و هەوڵیاندا بۆ مانەوەی ڕێکەوتنی بەرجام، بەڵام واقعیەت ئەمەیە بە میلیۆن خەڵکی ئێران چیتر باوەڕ بە وادەو بەڵێنی بەرپرسانی ڕێژیم ناکەن.
لە کۆتایی ئەو بابەتەدا هاتووە بۆ ئەوەی شۆڕشێکی نوێ لە ئێران بە ئەنجام بگات، پێویستە وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئامریکا پاڵپشتی لە خەڵکی ئێران بکەن.

http://www.kurdistanukurd.com/?p=40644

لۆمپەنیزمی حیزبی و ساردكردنەوەی خەڵكی لە شۆرش!

سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی و چۆنییەتی پاراستنی كۆمەڵگا لە داڕمان

گۆڕانخوازیی ئێرانی و نیگەرانی دوو جۆر كورد!

لە ,بە ,ئێران ,کە ,خەڵکی ,چل ,و لە ,ئێران و ,بەرپرسانی ڕێژیم ,چل ساڵ ,پێویستی بە

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها