خالید محەمەدزادە
رۆژهەلاتی كوردستان بە بەراوەرد لە گەل كۆمەڵگا كوردییەكانی تر، سەرزەمینی كەلتور ، داهێنانە ئەدەبی و هونەرییەكانە ، ساڵانەش تێی دا دەیان كۆر و كۆبوونەوە، كونگرە و فستیڤالی ئەدەبی وهونەری بەرێوە دەچێ، هەندێكیان وەك فستیڤالە شانۆییەكانی مەریوان وسەقز لە سەر ئاستی نێودەولەتی بەرێوە دەچن. هەر بە بەراوەود لە گەڵ كۆمەلًگاكانی دەورو بەری ، زورترین فەرهەنگی كار، ئەدیب و نوخبەی داهێنەر لەم هەرێمەدا هەلًكەوتوون كە هەندێكیان ناوبانگی جیهانییان هەیەو رۆڵی باڵیۆزان و پارێزەرانی كەلتورو شارستانیەتی كورد لە جیهان دا دەگێڕن
بە هەموو ئەوانەشەوە هیچ كونگرو فستیڤالێكی ئەم هەریمە، بە قەد كونگرەی ناودارانی كورد(1) كاردانەوەی جیاوازی لێ نەكەوتووەتەوە، ، لە كاتێكدا لە ساڵانی رابردوو، زور فستیڤال و كونگرەی گرنگتر و پر بەرهەم تر لە كونگرەی ناوداران بەرێو چووە. رەنگە ئەمەش بگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە كونگرەی ناودارن یی ترین كونگرەی ئەدەبی بووەو بەرێوەبەرانی كونگرەكەش ئۆرگانە دەولەتی و بەرپرسە حكومەتییەكان بوون، ، ئەوەی لەم نێوەش دا بوو بە قوربانی روانینە ٍییەكانی بەرێوەبەرانی و كاردانەوەی ی رەخنە گرانی ، كەسایەتییە كەلتوری، هونەری و ئەدەبییەكان بوون كە لە لایەكەوە حكومەت دەیویست بە بەشداریدانیان، ئەوان وەك بەشێك لە خۆی بە كۆمەڵگای كوردی بناسێنێتەوە و لە لایەكی دیكەشەوە بەشێك لە نەیارانی حكومەت بوون كە بەشداربووانیانن وەك قەڵەم بە دەستی حكومەت دەشوبهاندو كۆمەڵێك تۆمەتیان بۆ حەواڵە كردن!
هەر بۆیە ئەوەی لەم نێوەدا كەوتبووە ژێر فشار و لۆمە كردن ئەدیب و هونەرمەندانی كوردبوون، ئەو ئەدیب و هونەرمەندانەی كە لە 40 ساڵی رابردوو، نە بەشێك بوون لە دەسەلات و نە سەر بە ئۆپۆزیسونەكەشی بوون بەڵكوو بێ هیچ چاوەروانی و پشتگیرییەك، مانەوەو پەرەیان بە پاراستن و پێشخستنی كەڵتوری كورد لە رۆژهەلات دا و نەیانهێشت كومەڵگا و شارستانەتییەكەی لە ژێر تەوژمی مەغول ئاسای دەسەڵاتی تاڵانچی خاڵی بكرێتەوە لە داهێنانی فرە رەهەندی كوردی و بێ هیچ پشتگیرییەك بوون بە باڵیوزانی ئەدەب و هونەری كوردی و ناساندنی بە جیهان
لە گەڵ پاراستنی رەخنەكانم لە كونگرەكە، بەلام بە هیچ جۆرێك پێِموا نیە نەفسی بەشداریكردنی هەڵكەوتەكانی كورد لەم كونگرە، نمادی حكومەتی بوونیان بێت و دەسەڵاتیش نەیتوانی بەم هەنگاوەی ناسنامەی كوردستانی بوون لە نوخبەو هەلكەوتووانی كورد وەربگرێتەوەو لیباسی حكومەتی بوون بە بەریان دا بكات و بەم كونگرەیەش زیان لە ژێرخانی كەلتوری رۆژهەڵات بدات ، بەڵكوو راست بە پێچەوانە ئەم كونگرە، بچووكی دەسەڵات و دەولەمەندی شارستانیەتی كورد و نەفس بەرزی داهێنەرانی كوردی دەرخست كە تەنانەت ئامادە نەبوون كونگرە بكەن بە شوێنی پیاهەلدانی دەسەلات ، وەك چون هەموو كونگرەو فستیڤالە ئەدەبییەكانی جیهانی سێهەم دەكرێن بە شوێنی پیاهەلدان بە دەسەڵاتداران
لە گەل ئەوەش دا نابێ لە بیرمان بچێ كۆمەڵگای رۆژهەلات تاكە كۆمەڵگای نارازی لە نێو كۆمەڵگا كوردییەكانە بەرامبەر بە دەسەڵاتی ئێرانی و ئەستەمە نوخبەو هەلكەوتووانی ببن بە لەشكری چەپلەو پیاهەلدەر بۆ سیستەمەكەی
كوتا قسە:
هەم ئەو پاشخانە گەورەیە پر بە رۆژهەلات لە كەلتور و هونەر بپارێزین و هەم رێزی نوخبەو داهێنەرانی كورد بگرین و دوور بكەوینەوە لە تۆمەت بەخشینەوە بۆ ئەوەی كاروانی شارستانەتی كورد لە سەر دەستی هەڵكەوتووانی بەرەو پێش وبەرەوپێش بروات، تا بە پێشخستنی كەلتور و شارستانیەتی كورد دوور بكەوینەوە لە توانەوە وەك نەتەوەیەكی بێ كیان و بێ دەولەت
پەراوێز:
(1) ئەم كونگرەیە لە رۆژانی 11 بۆ 12ی پوشپەری لە شاری سنە بەرێوە چوو
لۆمپەنیزمی حیزبی و ساردكردنەوەی خەڵكی لە شۆرش!
سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی و چۆنییەتی پاراستنی كۆمەڵگا لە داڕمان
لە ,بە , ,كورد ,، ,دا ,شارستانیەتی كورد ,ئەدیب و ,كونگرەی ناوداران ,كورد لە ,بەشێك لە

درباره این سایت