ماوەیەكە بە دروستی باس لە هەوڵەكانی دەسەلات دەكرێ بۆ گەرانەوەی كەسایەتییەكانی ناو بزووتنەوەی كوردی و دوورخستنەوەیان لە شۆرش و كاری ی
بەڵام هاوتەریب لە گەڵ ئەم هەوڵانەش بۆ باس لە رۆڵی لۆمپەنیزمی حیزبی بۆ لێدان لە كەسایەتییەكان وساردنەوەی خەڵكی لە شۆرش و كاری ی ناكرێت، ئیستا ئیتر بە بوونی تۆرە كۆمەلایەتییەكان، كاركردی لۆمپەنیزمی حیزبی بۆ بنكۆڵكردنی شۆرش و ساردكردنەوەی خەڵكی تەنانەت لە كوردایەتی و كوردبوونیش لەوە ئاشكراترە حاشای لێ بكرێت، ئەگەرچی هەموو ئەمانەش بیانوو نین بۆ بە تەنیا هێشتنەوەی كەسە دڵسۆزەكانی ناو شۆرش بەلام ئێمە ئیتر لە مێژ ساڵە لە خود سانسۆرییەكەی هێمن موكریانی داین و لە زۆر بواردا هیچ نانووسین و هیچ نالێین نەكا خۆمان و بنەماڵەكانیشمان بكەوینە بە پەلاماری لۆمپەینی حیزبی
لە ئیستادا ئیتر بەشێك لە حیزبەكانمان هێندەی بوونەتە شوێنی دروستكردنی لۆمپەنیزمی ی، هێندە شوینی بەرهەمهێنانی چالاكی ی نین و هەموو ئەمانەش كار لە سەر بێزار كردنی خەڵك لە شۆرش و تەنانەت كوردبوونیش دەكەن
هەر بۆیە لە پال هەوڵەكانی دەسەلاتی ستەمكار دەبێت ئەم هەولانەش ببینرێن كە ئەگەر بەریان پێ نەگیردرێ كار لەسەر خالیكردنەوەی كۆمەڵگاش لە بەها جوانەكانی كوردبوونیش دەكەن
لۆمپەنیزمی حیزبی و ساردكردنەوەی خەڵكی لە شۆرش!
سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی و چۆنییەتی پاراستنی كۆمەڵگا لە داڕمان
لە ,شۆرش ,بۆ ,بە ,لۆمپەنیزمی ,خەڵكی ,شۆرش و ,لە شۆرش ,لۆمپەنیزمی حیزبی ,حیزبی بۆ ,خەڵكی لە

درباره این سایت