محل تبلیغات شما

(لە پەراوێزی كۆربەندی ئیسلامیی مەهاباد بۆ لێبوردەیی) 
خالید محەمەدزادە
30\4\1398
ئەمرۆكە حیزب و رێكخراوە ئیسلامییەكان بەشێكن لە بلوكبەندی حیزبە ییەكان لە كوردستان، هەر وەك چون حاشاكردن لەم واقێعە دەردێك دەرمان ناكات ، قەتیس مانەوەی ئەم هێزانەش وەك تەنها هێزی كۆلبەری هەندێك رەوت و موفتی ئیسلامی وڵاتانی ناوچەكەش بۆ كوردستان، بە بێ گوێدان بە فۆرمە كوردییەكەی دین و پرسە نەتەوییەكان، نەك دەردێك دەرمان ناكات، بەلكوو هەم ئەم حیزبانە رووبەرووی كێشەوگرفت دەكاتەوە و هەم كۆمەڵگای كوردیش بەرەو دڕدۆنگی و گۆمانی زیاتر دەبات بەرامبەر بە بێ تەفاوەتی ئەم هێزانە لە بەرامبەر پرسە نەتەوەیی و ییەكانی كوردستان ، ئەمە لەگەل ئەوەی كە خەلكی موسڵمانی ئێمەش رێنوێنی و وانە ئایینی یەكانیشیان له رەوت و حیزبی ئیسلامی وەر ناگرن، هێندەی لە مزگەوت و مەلای ئاسایی كورد وەریدەگرن!
لەگەل ئەوەش ئەگەر گواستنەوەو لاسایكردنەوەی تەفسیرو گوتاری مەزهەبی رەوت و موفتی و مەلای نەواریی عەرەبی بۆ كوردستان دەكریًَ كێشە خولقێن بن، بە هەمان شیوەش بوون بە كۆپی رەوتە ئیسلامیەكانی كوردستانی عێراقیش لە رۆژهەلات دەكری كیشەخوڵقێن بن 
كاتی ئەوە هاتووە حیزبە ئیسلامییەكانی رۆژهەڵات لە مۆدێڵی حیزبی لاسایكەرەوەو كۆلبەری مەزهەبییەوە ببن بە حیزبی نیشتمانی و هاوڵاتی بوون بە بێ جیاوازی بۆ هەمووان وغەمە نیشتمانییەكان و پرسی چارەسەر نەكراوی كورد لە ئەولەوییەت دا بێت بۆیان. 
لە گەڵ ئەوەش دا بە سەرنجدان بە زیانەكانی سەپاندنی مەزهەب و ئایینی كردنی كۆمەڵگاكان، ئەم هێزانە دەكرێ‌ دوور بكەنەوە لە بە ئیسلامی كردنی كۆمەڵگا و خەلكی ئازادبن لە هەڵسوكەوتی رۆژانەو جوری هەلبژاردنیان، لە جۆری دین یانەوە تا جۆری جلو بەرگیان 
بۆ گرتنە بەری ئەم رێگایەش دەكری قازی محەمەد، شیخ سەعیدی پیران، شێخ مەحمود، بارزانی و دەیان مەلای نیشتمانی كورد سەرمەشق بن كە هەم كوردیان پاراست وهەم دینەكەشیان لە فۆرمە کوردییەکەی دا پاراست ، نەك رەوت و موفتییە تەكفیرییەكانی جیهانی عەرەب كە كۆمەلگاكانی خۆشیان بردە لێواری لێكترازن و هەڵوەشانەوە

لۆمپەنیزمی حیزبی و ساردكردنەوەی خەڵكی لە شۆرش!

سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی و چۆنییەتی پاراستنی كۆمەڵگا لە داڕمان

گۆڕانخوازیی ئێرانی و نیگەرانی دوو جۆر كورد!

لە ,بە ,ئەم ,ئیسلامی ,رەوت ,بۆ ,رەوت و ,بە بێ ,ئەم هێزانە ,دەردێك دەرمان ,و مەلای

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

بازرگانی هادی چوب