خالید محەمەدزادە
دەسەڵاتە تیً تەپیوەكان، پێش داڕمانیان كار لە سەر رووخان وداڕمانی خەلك و كۆمەڵگا نارازییەكان دەكەن وەك تۆڵەكردنەوەیەك بۆ خۆ دەربازبوونیان لە نارەزایەتی هاوڵاتی و شاردنەوەی شكستەكانیان،
ئەم ەتەش ساڵانێكە بەرامبەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان وخەڵكی نارازی هەرێمەكە پەیرەو دەكرێت.
گرتنە بەری ەتی برسیكردن و تۆلەكردنەوە چەندین ئاسەواری خراپی وەك لەشفرۆشی، منال فرۆشی و دزی، تاوان و . لێكەوتووەتەوە كە بۆ ئەوانەی لەم كۆمەڵگایە دەژین ریزكردنی هەموو لێكەوتەكانی ەتی برسیكردن تەنیا خوێ بە برینكردنە. منیش نامەوی لەم كورتە نووسینەدا خوێ بە برینەكانی هاوڵاتی بكەم كە چۆن بووەتە قوربانی ەتی برسیكردنی حكومەتی ئیكسپایەرو ماوە بە سەرچوو، هێندەی هەوڵدەدەم رێگا چارەی گونجاو بۆ بەربەرەكانی و بەگژداچوونەوەی ەتی برسیكردن بۆ هاوڵاتیان روون بكەمەوە كە چۆن خۆیان و كۆمەڵگای كوردی بپارێزن تا گەیشتن بە ئازادی و لێواری حەسانەوە
ئەمەی بەرامبەر بە هاولاتیانی كوردستان دەكرێت ەتێكی سیستماتیكە بۆ بەچۆكدا هاتنی هاولاتی و زەلیل كردنی تا ئاستی هەڵوەشانەوەی كۆمەڵگای كوردی وداڕمانی لە هەموو بەها ئینسانی و كوردییەكانە، هەر بۆیە بێ تەفاوەت بوون بە هێند نەگرتنی ئەم دۆخە نەك ئیستا، داهاتووی كۆمەڵگاش دەسوتێنی
لە راستی دا ئێمە لە بەردەم بەرپرسیارەتییەكی ئەخلاقی ونیشتمانین بۆ بەرگرتن لە دارمانی هاوڵاتی و كۆمەڵگا.
حیزب ورێكخراوە ییەكان، چالاكانی مەدەنی، سەرمایەداران وبازاریان دەبێ لە سەر دوو ئاستی هۆشیاری بڵاوكردنەوە و ئاستی ئابووری كاربكەن بۆ پاراستنی هاوڵاتی و بەرگرتن لە دارمانی تاك و كۆ
یەكەم دەبێ خەڵك تێ بگەیەندری كە ئەمە ەتی تۆڵەكردنەوەو برسیكردنە تا دەتواندرێت گیانی خۆ پارێزی و بەربەرەكانی لای هاوڵاتی بۆ پاراستنی نەهادینە بكرێت و دووهەم هەر لە سەر بنەمای هوشیاری پێدان كار بكرێت بۆ چاندنی گیانی هاوكاریكردنی یەكتر و دەستگیرۆیی خەڵكی هەژار و لێقەوماو تا ئاستی وەرێخستنی چەندین كەمپێنی هاوكاری و دانانی سەندووقی نیشتمانی لە گەرەك و شوێنەكان ودابەزاندنی نرخی بازار بۆ هاوكاریكردنی خەلكی دەستكورت وهەژار بۆ تێپەراندنی قۆناغەكە
لۆمپەنیزمی حیزبی و ساردكردنەوەی خەڵكی لە شۆرش!
سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی و چۆنییەتی پاراستنی كۆمەڵگا لە داڕمان
بۆ ,لە ,بە ,ەتی ,هاوڵاتی ,كە ,هاوڵاتی و ,ەتی برسیكردن ,لە سەر ,ەتی برسیكردنی ,و كۆمەڵگا

درباره این سایت